بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەژوان زیائەدینی ڕایگەیاند: دەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دەف نەوای ڕەحمەت 22 بۆ 25 ی پووشپەڕ و بە دروشمی "هونەر، لێک نزیک بوونەوە و میهرەبانی" لە پەردیسی سینەمایی بەهمەنی سنە بەڕێوە دەچێت.
بەرپرسی بەشی مۆسیقایی حەوزەی هونەری پارێزگای کوردستان وتیشی: بۆ هەڵبژاردنی ناوبژیوانانی ئەم خولە لە کێبڕکێیەکان وێڕای تاوتوێ کردنی تەواو و هاوکاری لەگەڵ ناوەندی مۆسیقایی حەوزەی هونەری، لە کۆتاییدا پێنج مامۆستای بەناوبانگی مۆسیقای ئێران وەکوو ناوبژیوانی کۆتایی هەڵبژێردران.
ناوبراو درێژەی دا: بیژەن کامکار، ئەحمەد خاک تینەت، هادی مونتەزری، مەسعوود حەبیبی و عەلیڕەزا غەوسی پێنج داوەری دەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دەف نەوای ڕەحمەتن کە کاری ناوبژیوانی بەرهەمەکان ئەنجام دەدەن.
Your Comment