بەشداربووانی بەشی کۆتایی دەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دەف نەوای ڕەحمەت ناسێندران

بەرپرسی دەهەیمن فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دەف نەوای ڕەحمەت، ناوی هونەرمەندانی بەشدار بوو لە قۆناغی کۆتایی بەشی تاکەیی پیاوان و خانمانی لە دوو ئاستی تەمەنی گەورەساڵان و تازەلاواز ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێوەندییە گشتییەکانی حەوزەی هونەری کوردستان ڕایگەیاند: دەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دەف نەوای ڕەحمەت 22 بۆ 25 ی پووشپەڕی ئەمساڵ و بە دروشمی "هونەر، لێک نزیک بوونەوە و میهرەبانی" لە سنە بەڕێوە دەچێت.

بە دەنگی شاندی ناوبژیوانی ئەو بەشە بریتی لە بەڕێزان پەرویز گوڵپەسەندی، وریا عارفی و پەیمان سفووتی کەسە براوەکان ناسێندران و چوونە قۆناغی کۆتایی.

لە بەشی تاکەیی خانمان و لە ئاستی تەمەنی تازەلاوان لە کۆی 81 بەرهەمی گەییشتوو بە فێستیڤاڵەکە 13 هونەرمەند بۆ قۆناغی کۆتایی ناسێندراون.

هەروەها لە بەشی تاکەیی پیاوان لە ئاستی تەمەنی تازەلاوان لە کۆی 47 بەرهەمی گەییشتوو، 11 هونەرمەند بۆ قۆناغی کۆتایی ناسێندراون.

لە کۆی 53 بەرهەمی گەییشتوو لە ئاستی تەمەنی گەورەساڵان، شاندی ناوبژیوانان 11 بەرهەمیان هەڵبژارد بۆ بەشداری لە قۆناغی کۆتایی و لە ئاستی تەمەنی گەورەساڵانی پیاوانیش لە کۆی 47 بەرهەمی گەییشتوو بە دەنگی ناوبژیوانان 11 بەرهەم هەڵبژێردرا.

News Code 42639

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha