دوو گۆی گەورەی هاوشێوەی زەوی، دۆزرایەوە

مانگیلەی TESS کە هی ناسایە لەم دواییەدا دوو گۆی بەردینە و هاوشێوەی زەویی لە دەڤەری هەسارەکانی نزیکی ئێمە بینیوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئیندیپێندێنت، ئەو دوو گۆیە لە دەرەوەی کۆمەڵەی هەتاو لە دەوری ئەستێرەی سووری بچکۆلە لە مەودای 33 ساڵی تیشکی بە ناوی HD۲۶۰۶۵۵ دەخولنەوە. ناوی ئەو گۆیانەش HD۲۶۰۶۵۵ b و HD۲۶۰۶۵۵ cە.

ئەو گۆیانە دوو گۆی گەورەی هاوشێوەی زەوین. بە شێوەیەک کە HD۲۶۰۶۵۵ b نزیک بە 1.2 ئەوەندە و HD۲۶۰۶۵۵c نزیک بە 1.5 ئەوەندەی گۆی خاکی ئێمەیە.

ئاڵبەت هێشتا نادیارە کە ئەو دوو گۆیە تا چ ڕادەیەک دەکرێت ژیانی تێدا بکرێت یان ئەوەی کە هەر ئەتمۆسفێریان هەیە یان نا. بەڵام هەر جۆرە نیشانەیەکی ژیان تێیاندا زۆر لەگەڵ ژیان لەسەر گۆی زەوی جیاواز دەبێت.

News Code 42629

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha