AP ١٤٠١ پووشپەڕ ١١ ١٧:١١

بەشداربووانی کێبڕکێی دەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دەف لە سنە ناسێندران

بەشداربووانی کێبڕکێی دەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دەف لە سنە ناسێندران

بەرپرسی دەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دەف نەوای ڕەحمەت ڕایگەیاند کە بەشدار بووانی قۆناغی کۆتایی دوو بەشی گرووپی دەف ژەنی و مەولوودی خوێنی ناسێندران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمین مورادی ڕایگەیاند: دەهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دەف نەوای ڕەحمەت دوای دوو ساڵ ڕاگیران، 22 بۆ 25 ی پووشپەڕ لە سنە بەڕێوە دەچێت.

ناوبراو درێژەی دا: بە پێی لێکدانەوەی شاندی ناوبژیوانی بریتی لە بەڕێزان جەلال زەندسەلیمی، مەنسوور مورادی و فەرزاد عەندەلیبی گرووپە براوەکانی ئەو دوو بەشە بۆ بەشداری لە قۆناغی کۆتایی ناسێندران.

مورادی زیادی کرد: لە بەشی مەولوودی خوێنی و لە کۆی 27 بەرهەمی گەییشتوو بڤە فێستیڤاڵەکە لە کۆتاییدا شاندی ناوبژیوانان عەوت گرووپیان بۆ بەشداری لە ئەو کێبڕکێیە ناساند.

هەروەها لە بەشی گرووپیشدا لە کۆی 32 بەرهەمی گەییشتوو بە فێستیڤاڵەکە، شاندی ناوبژیوان 12 گرووپیان بۆ بەشداری هەڵبژارد.

ناوبراو ڕاشیگەیاند کە لە بەشی مەولوودی خوێنی هەر گرووپێک دەرفەتیان هەیە تا بەرنامەکەیان لە 10 بۆ 12 خولەکدا و لە بەشی گرووپیشدا پێنج بۆ حەوت خولەک دەرفەت هەیە کە بەرنامەکانیان بەڕێوە ببەن.

News ID 42627

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha