بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دووهەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" MKFF بە بەرپرسیاریی خاتوو "گولیزەر گەردەن زەری" Gulizer Gerdenzeri، بە مەبەستی ڕەنگدانەوەی فەرهەنگ و مێژووی کوردەکان و هەروەها ژیانی مۆدێڕنی ئەم نەتەوەیە، بە چاودێری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە نمایشی 54 فیلمی بڵندی سینەمایی، بەڵگەفیلم و کورتە فیلم لە سینەماکارانی 8 وڵاتی جیهان و هەروەها بە پشتیوانی "کارۆ ئاڕت" KARO.Art لە ڕۆژانی 29ی جوون تا 12ی جوولای 2022 لە هۆڵەکانی ناوەندی سینەمایی "ئۆکتیابر" Oktyabr و لە شاری مۆسکۆ و لە سینەما KARO 11 Ohta لە شاری سەن پتێرزبوورگ لە وڵاتی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا بەڕێوەدەچێت.
فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ" Moscow لە ڕیزبەندی فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی فیلم دایە کە لە لایەن وەزارەتی فەرهەنگی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا و بە واژۆی "ئۆ. بی. لیۆبیمۆڤا" O.B. Lyubimova وەزیرەی کەلتووری ئەم وڵاتە گەیشتووە و بە نامەی فەرمی ژمارە 1692 ڕێکەوتی 24ی دیسەمبەری 2020 لە چوارچێوەی فیدڕاسیۆنی ڕووسیا لە ساڵی 2022 بەڕێوەدەچێت.
فێستیڤاڵی ئەمسال، بە هەشتاو پێنجەمین ساڵیادی لە دایکبوونی ئەفسانەی سینەمای کوردستان "یەڵماز گۆنای"یە Yilmaz Guney دەرهێنەری ناوداری کورد تەرخانکراوە. فیلمی دەستپێکی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "مۆسکۆ"ی 2022 تایبەتە بە پیشاندانی فیلمی هەرمانی گۆنای واتە "ڕێگا" The Road کە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان"ی فەڕەنسا لە ساڵی 1982 خەڵاتی گەورە و گرینگی چڵە خورمای زێڕینی ئەم ڕووداوە بەنرخە سینەماییەی بەدەستهێنا.
Your Comment