کاروانێکی لۆجستیکی ئەمریکا گەییشتە بنکەی حەریر لە هەولێر

سەرچاوە ئەمنییەکان لە عێراق لە چوونی کاروانێکی لۆجستیکی سوپای ئەمریکا لە ڕێگای سنوورەکانی سووریاوە بۆ هەرێمی کوردستان هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی عێراق شەوی سێشەممە ڕایگەیاند: کاروانێکی لۆجستیکی سەر بە سوپای ئەمریکا لە ڕێگای سنوورەکانی سووریاوە خۆی گەیاندووەتە هەرێمی کوردستان.

ئەو سەرچاوە ئەمنیەتییە ڕایگەیاند: ئەو کاروانە لۆجستیکە لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و بەتایبەتی لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی هەسەدەوە کەوتوونەتە ڕێ و بە پەڕینەوە لە دەروازەی سنووری سێمالکا چوونەتە پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان.

ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە: ئەو کاروانە لۆجستیکە بریتی لە 20 ئۆتۆمبیلی زرێپۆش و هامر، چەندین ئۆتۆمبیلی قورسی جیهازاتی سەربازی و مادەی خۆراکی بووە. هاوکات لەگەڵ کەوتنەڕێی ئەو کاروانە کۆپتەر و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپای ئەمریکا بە شێوەی بەربڵاو لە ئاسمانەوە ئاسایشی کاروانەکەیان دابین کردووە.

News Code 42497

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =