AP ١٤٠١ جۆزەردان ٢٧ ١٤:٣٥

سەرۆک کۆماری ئێران:

ئەمریکا بۆ ڕێککەوتن پەیام بۆ ئێران دەنێرێت و هاوکات گەمارۆ دەسەپێنێت

ئەمریکا بۆ ڕێککەوتن پەیام بۆ ئێران دەنێرێت و هاوکات گەمارۆ دەسەپێنێت

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەمریکاییەکان پەیاممان بۆ دەنێرن بۆ رێککەوتن و هاوکات گەمارۆ بەسەرماندا دەسەپێنن، حەقی خۆمانە متمانەمان پێیان نەبێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی جەماوەریی شانەی جەهادی و پێشکەوتن لە تاران وتی: جیهان دەبێ ئەو مافە بۆئێمە قائیل ببێت کە متمانە بە ئەمریکا نەکەین.

رەئیسی وتی: مانای شکست هێنانی ئابڕووبەرانەی ئەمریکا ئەمەیە کە شۆڕشی ئیسلامی رێگای پێشکەوتنی گرتۆتە بەر و ئەمریکا خەریکە لاواز دەبێت.

جەختیشی کرد کە ئەوەی بۆتە هۆی ئەوەی کە ئێران لەم دۆخە بێتە دەرەوە تاقەت هێنانە لە بەرانبەر گەمارۆکان. ئەمریکاییەکان پەیاممان بۆ دەنێرن بۆ رێککەوتن و هاوکات گەمارۆ بەسەرماندا دەسەپێنن، حەقی خۆمانە متمانەمان پێیان نەبێت.

News ID 42435

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha