AP ١٤٠١ جۆزەردان ٢٣ ٢٣:٠١

داخوازییەکی ئاراستەی حزبە کوردییەکان کرد

پەیامێکی نوێ لە نێچیرڤان بارزانی بۆ لایەنە سیاسییەکانی عێراق

پەیامێکی نوێ لە نێچیرڤان بارزانی بۆ لایەنە سیاسییەکانی عێراق

سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەبارەت بەدواپێشهاتەکانی سیاسی عێراق ڕایگەیاند، به‌ نیگه‌رانییه‌وه‌ له‌ دوا پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی عێراق ده‌ڕوانێت و داواشی له‌ لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان كرد یه‌كڕیز و یه‌كگرتوو بن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ تویته‌كه‌دا لە تویتەری خۆی نوسیویەتی: به‌ نیگه‌رانییه‌وه‌ له‌ دوا پێشهاته‌ سیاسییه‌کانی عیراق ده‌ڕوانین.

هیوادارە هیچ ئاڵۆزی و پشێوییه‌ک نه‌یه‌ته‌ ئاراوه‌ و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو عیراقییه‌کان بکات.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داواشی له‌ هه‌موو لایه‌نه‌ کوردستانییه‌کان كرد، یه‌کڕیز و ته‌با و یه‌کگرتوو بن.

News ID 42390

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha