AP ١٤٠١ جۆزەردان ٢٣ ١٦:٥٣

فواد حسێن ڕایگەیاند:

نوێنرین هەڵوێستی دەوڵەتی عێراق لە سەر هێرشی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان

نوێنرین هەڵوێستی دەوڵەتی عێراق لە سەر هێرشی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان

وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بە هێرشی تورکیا بۆسەر عێراق ڕایگەیاند: هیچ‌چەشنە رێککەوتنێک لە نێوان بەغدا و ئەنقەرە بوونی نییە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە گفتوگۆ لە گەڵ ئەلغەد، سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆ خاکی عێراق جەختی کرد: هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان بەغدا و ئەنقەرە بوونی نییە کە ڕێگەمان بە سوپای تورکیا دابێت ئۆپراسیۆنی سەربازی لە عێراق بکەن.

وتیشی: تورکەکان یاسای نێودەوڵەتی و جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەەکان بە پاسا دێننەوە بۆ ئەوەی مافیان هەبێت هێرش بکەنە سەر عێراق بەڵام ئەوەش دەبێ بدرێتە ئەنجومونی ئاسایش و ئەوان ناتوانن بە بێ ئیزانی بەغدا هێرش بکەنە سەر خاکی عێراق.

News ID 42385

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha