بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕێپێوانی کوردەکان لە شاری ئەستەنبۆڵ کە بڕیارە لە ناڕەزایەتی بە گۆشەگیری زۆرەملێ عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری زیندانی کراوی پەکەکە، بەرەو شاری بەندەری گوملوک لە پارێزگای بورسا ئەنجام درا، لانیکەم 33 کەس دەستگیر کران.
بە پێی نووسراو فرات نیوز، لەسەر داوای پارت و ئەنجومەنە کوردییەکانی تورکیا هەزاران کەس لە ناوچەی کادیکوی ئەستەنبۆڵ کۆ بوونەوە و بۆ ڕێپێوان بەرەو گوملوک ئامادە بوون.
ئەو ڕێپێوانە لەلایەن کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک، بزووتنەوەی ژنانی ئازاد، پارتی دیمۆکراتیکی گەلان، پارتی ناوچە دیمۆکراتەکان و چەند بنکە کوردی دیکە رێکخرابوو.
ئەو پارت و بنکانە داوای هەڵگرتنی "هەنگاوی شارستانی و دیمۆکراتیکانە بۆ چارەسەر دایکی پرسەکانی تورکیا" واتا پرسی کورد لە ڕێگای دیالۆگیان کرد. بە بڕوای ئەوان بۆ دەستخستنی ئەو ئامانجە ئەبێ گۆشەگیری زۆرەملێ لەسەر ئۆجالان نەمێنێت و بگەڕێتەوە بۆ گفتوگۆکان.
Your Comment