بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عومه‌ر گوڵپی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێت: "به‌ڵای بێكاری ته‌نها گیرفانی خاڵی كه‌سی بێكار به‌دوای خۆیدا ناهێنێت، به‌ڵكو زۆرێك له گرفت و نه‌خۆشییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان".
عومه‌ر گوڵپی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به پێی به‌دواداچون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی و هه‌ڵهێنجان له ئاماره فه‌رمییه‌كان، نزیكه‌ی 600.000 (شه‌شسه‌د هه‌زار) هاوڵاتی له هه‌رێمی كوردستان بێكارن، له‌و ژماره‌یه نزیكه‌ی 400.000 (چوارسه‌د هه‌زار)یان گه‌نجانی ته‌مه‌ن 16-24 ساڵن.
راشیگه‌یاندووە: "زیاتر له 8 (هه‌شت) ساڵه دامه‌زراندن له كه‌رتی گشتی ڕاگیراوه جگه له ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م نه‌بێت، هه‌ر له‌و ماوه‌یه نزیكه‌ی 3.500 (سێ هه‌زار و پێنجسه‌د) پرۆژه وه‌ستاون كه به‌هۆی وه‌ستانی ئه‌و پڕۆژانه‌وه هه‌زاران هاوڵاتی بێكارن بون، به‌هۆی خراپ دابه‌شكردنی موچه‌و به‌رده‌وامی قۆرخكاریی و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر بازرگانی و بازاڕدا له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات و زیادكردنی باج و ڕسوماتیشه‌وه جوڵه‌ی بازاڕ به ئاستێكی زۆر خراپ دابه‌زیوه، هه‌مو ئه‌مانه‌ش بێكاری زیاتر به‌دوای خۆیاندا ده‌هێنن".
عومه‌ر گوڵپی ده‌شڵێت:"پاڵپشت به مادده‌ی (66) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، به واژۆی (35) ئه‌ندامی په‌رله‌مان به نوسراوی ژماره (173) له ڕۆژی 6ی (حوزه‌یران/6)ی 2022 داوامانكرد په‌رله‌مان دانیشتنێكی تایبه‌ت ئه‌نجامبدات بۆ گفتوگۆی كێشه‌ی بێكاری به‌تایبه‌ت بێكاری گه‌نجان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داوای ڕه‌وای گه‌نجان بۆ دامه‌زراندن یان ڕه‌خساندنی هه‌لیكار له كه‌رتی تایبه‌ت، به ئاماده‌بونی وه‌زیرانی پلاندانان، ڕۆشنبیری و لاوان، كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە: "ڕه‌خساندنی هه‌لیكاری شایسته، بێجگه له‌وه‌ی مافی هه‌ر هاوڵاتیه‌كه له ته‌مه‌نی كاردا، له هه‌مانكاتدا لێكه‌وته و ده‌رهاویشته‌كانی بێكاری ته‌نها بۆ بێكاره‌كان ناگه‌ڕێته‌وه و به‌ڵای بێكاری ته‌نها گیرفانی خاڵی كه‌سی بێكار به‌دوای خۆیدا ناهێنێت، به‌ڵكو زۆرێك له گرفت و نه‌خۆشییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، پاڵنه‌ر و هۆكاره‌كه‌یان بێكارییه، بۆیه هه‌تا ڕۆژێك زوتر به سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م وڵاته كاربكرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریی ئه‌م به‌ڵا مه‌ترسیداره، باشتره".
Your Comment