AP ١٤٠١ جۆزەردان ٥ ١٥:١٧

بە مەبەستی دروست کردنی بشێوی لە ئێران؛

هێرشی سایبری کرایە سەر ئاژانسی هەواڵی مێهر

هێرشی سایبری کرایە سەر ئاژانسی هەواڵی مێهر

نیوەرۆی ئەمرۆ هێرشی سایبری کرایە سەر ئاژانسی هەواڵی مێهر.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نیوەرۆی ئەمرۆ هێرشی سایبری کرایە سەر ئاژانسی هەواڵی مێهر و بۆ چەند خولەک هەواڵێکی کورت و بێ بنەما سەبارەت بە نەبوونی نان و ئارد لە وڵات لە سەر لاپەڕەکەی دانرا.

لەو هەواڵە درۆ و بێ بنەمایەدا هاتبوو کە ئارد لە نانەواییەکانی ئێران نییە و خەڵکێکی زۆر سەرەیان گرتووە و رەخنە لە گەڵاڵەی ئابووری دەوڵەت گیرابوو.

دەسبەجێ ئەم هەواڵە درۆیە سڕدرایەوە بەڵام ئاژانسێکی فارسی زمانی سەر بە عەرەبستانی سعوودی ئەو هەواڵەی بە زمانی مێهر بڵاو‌کردەوە کە ئەمەش نیشانی دەدات تێکدەران و خراپەکاران پەیوەندی باشیان لە گەڵ ئەم کەناڵە سعودی و ئیسرائیلیە هەیە.

News ID 42155

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha