بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە دوای بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی شاندی سەرۆکایتی و بە بۆنەی 7 ی جۆزەردان ساڵڕۆژی پێکهێنانی مەجلیس بە ئامادەبوون لە حسێنیەی ئیمام خومەینی لەگەڵ ڕێبەری ئێران دیدار و گفتوگۆیان کرد.
ئەمە یەکەم دیداری نوێنەرانی مەجلیسی یازدەیەم لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەییە.
گرینگترین تەوەرەکان قسەکانی ڕێبەر لە خوارەوە دێت:
ئازاد کردنی خوڕەمشار ڕزگاری گەلی ئێران بوو. ئەو ڕزگارییە نەتەوەییە بەهۆی چیوە بوو؟ جەهاد، لەخۆبوردوویی، ورەی بەرز، داهێنان لە کردەوە.
ئێستا دەمەوێت بڵێم ئەوە تایبەت بە ئەو کاتە و ئەو ڕووداوە نەبوو و لە هەموو رووداوە جۆراوخۆرەکانی ئێران دەتوانین سەربکەوین بە ئەو ورە و هۆکارانەوە کە وتم. وەکوو: جەهاد لە ڕێگای خودا، ئیخلاس، ورەی بەرز، داهێنان و ...
ئایەتوڵڵا خامنەیی دواتر چووە ناو پرسی مەجلیس و بە جەخت لەسەر ئەوەی کە مەجلیس یەکێک لە بنکە و لایەنە سەرەکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی وڵاتە و پێگەیەکی گرینگی هەیە، وتی:هەموو نوێنەران ئەبێ بە ئاوەها چاوەێکەوە چاو لە مەجلیس بکەن و لە پێچراوی و ئەستەمی بەڕێوەبەرایەتی وڵات تێبگەن.
ڕێبەر لە بەشێکی دیکە قسەکانیدا لە شرۆڤەی دۆخی ئەستەمی زاڵ بە سەر جیهان وتی: کێبڕکێی دوژمنانە و هەڕەشەی هێزە ئەتۆمییەکان لە دژی یەکتر، جووڵ سەربازییەکان و شەڕ لە نزیکی ئەورووپا، تەشەنە سەندنی نەخۆشی و هەڕەشەی خۆراکی لە ئاستی جیهان، هەر هەموویان هۆکارگەلێکن کە دۆخی ئێستای جیهانیان تایبەت کردووەتەوە و لە ئاوەها دۆخێکدا بەڕێوەبەرایەتی وڵاتەکان ئەستەمتر و پێچراوتر دەبێتەوە.
هەروەها بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئێران لە بەرانبەر هەموو دوژمنایەتییەکان، سینەی کردووەتە قەڵغان و خەریکی پێشکەوتنە، زیادی کد: نوینەرانی مەجلیس، دەوڵەت و دەسەڵاتی داد و دامودەزگاکانی دیکە بزانن کە لە چ بەڕێوەبەرایەتییەکی گرینگ و گەورە دەستیان هەیە و بە پێی ئەو پێگەیە، وشیاری خۆیان بەرز بکەنەوە لەبەر ئەوەی کە دوژمن زیاتر لە ئەوەی کە هیوای بە تواناییەکانی خۆی بێت، هیوای بە هەڵەکانی ئێمەیە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی هاوکاری دۆستانە لەگەڵ دەسەڵاتەکان و دامودەزگاکانی دیکە و خۆبواردن لە گرەکێشی و دوژمنایەتی لە پێداویستییەکانی مەجلیسە.
Your Comment