ئەمریکا 85 لەسەدی چەک و چۆڵی تەکفیرییەکانی داعش دابین دەکات

سەرۆکی یەکێتی زانایانی موسڵمانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمریکا 85 لەسەدی چەک و چۆڵی گرووپی تیرۆریستی داعش دابین دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، جەبار مەعمووری سەرۆکی یەکێتی زانایانی موسڵمانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە بە گوێرەی داتا ئەمنییەکان، نزیک بە 85 لەسەد لە ئەو چەکانەی کە داعش بەکاری دەهێنێت، ئەمریکیە.

ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەو بابەتە زیادی کرد: لەم دواییەدا کەسانی زۆر لە پارێزگاکانی دیالە، کەرکووک و سەلاحەدین بە چەکی پێشكەوتوو لە لایەن داعشەوە کوژراون.

مەعمووری لە درێژەدا وتی: چەکدارانی داعش لەلایەن بیانییەکانەوە لە باری داراییەوە دابین دەبن کە ئەوە باس لە کوشتوبڕی بەربڵاوی خەڵکی بێ تاوان لە هەندێک ناوچە لەوانە دیالە دەکات.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە سەقامگیری عێراق بە چوونە دەرەوەی هەموو سەربازانی ئەمریکی لە ئەو وڵاتە ، دێتە دی، جەختی کرد: بەڵگەگەلێکی زۆر لە بەردەستدایە کە دەیسەلمێنێت ئەمریکییەکان بۆ تێکدانی ئاسایس و سەقامگیری عێراق تێدەکۆشن.

News Code 42140

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 13 =