بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی مەیل، ئەو ڤایرۆسە بە ناوی Vaxinia ناسراوە و ە باری ژێنێتیکەوە ئەندازیاری کراوە تا هاوکات لەگەڵ زیاد کردن و تووشبوونی خانە شێرپەنجەییەکان خەسارێک لە خانە تەندروستەکان نەدات.
تاقی کردنەوەی ئەو ڤایرۆسە لەسەر ئاژەڵەکان نیشانی دەدات ڤایرۆسەکە دەتوانێت ئەندازەی خانە شێرپەنجەییەکانی کۆلۆن، سییەکان، ممک، هێلکەدان و پانکراس بچووک بکاتەوە.
هەرچەندە دەرمانی باشی دیکە بۆ لەناوبردنی جۆرەکانی شێرپەنجە هەیە بەڵام زۆربەی کاتەکان نەخۆشینەکە لە کەسەکان دووبارە زیاد دەبێتەوە و لەشی وردە وردە ئیدی هیچ کاردانەوەیەکی پێی نابێت یان لە بەرانبەریدا خۆڕاگر دەبێتەوە.
بەڵام Vaxinia دەتوانێت سیستەمی ئیمەنی نەخۆش بەهێز بکاتەوە و ئاستی پرۆتۆئینی بە ناوی PD-L 1 لە گرێیەکان بەرز بکاتەوە. لە ئەنجامدا دەرمان لە بەرانبەر چێرپەنجە کارامەتر دەبێت.
بڕیارە لە ئەمریکا ئەو ڤایرۆسە لەسەر 100 نەخۆشی شێرپەنجەیی تاقی بکرێتەوە.
Your Comment