گەمارۆدانی نایاسایی لەسەر وڵاتەکان دەبێتە هۆی نائەمنی خۆراکی

باڵویزی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان وتی: هەوڵی یەک لایەنە لە دژی وڵاتەکان دەبێتە هۆی نائەمنی خۆراکی و هەندێک لە وڵاتەکان لە ئەو هەوڵە نایاساییانە وەکوو چەکێک بۆ برسی هێشتنەوە وڵاتانی دیکە کەڵکوەردەگرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجید تەخت ڕەوانچی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی باڵای ئەنجومەنی ئاسایش لە پرسی ئاسایشی خۆراکی وتی: نائەمنی خۆراک، گۆڕینی کەشوهەوا، گشت گیری کۆڤێد و کاریگەری کێشە نێدەوڵەتییە جیاوازەکان، هەر هەموویان لەسەر وڵاتانێک لەوانە ئێران کە زیاتر لە چل ساڵە گەمارۆ دراوە، کاریگەری نەرێنیان هەیە. جودا لە ئەوە وەرگرتنی چەندین ملیۆن ئاوارەی ئەفغانستانی گوشاری خستووەتە سەر لەسەر ئابووری ئێران لەوانە دابین کردنی خۆراک.

باڵوێزی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان بە ئاماژە بە کاریگەری گەمارۆکان لەسەر نائەمینی خۆراک، وتی: هەوڵی تاک لایەنەی دوژمنانە، مافە بنەماییەکانی مرۆڤ لەوانە مافی دەستخستنی خۆراک پێشێل دەکەن و دەبێتە هۆی نائەمنی خۆراکی. بەداخەوە هەندێک لە وڵاتەکان هەروەها لە ئەو هەوڵە نایاسایانە کە بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان قەدەغەیە، وەکوو چەکێک بۆ برسی هێشتنەوەی حەشیمەتی وڵاتانێک کە گەمارۆیان لەسەرە کەڵکوەردەگیردرێت.

News Code 42077

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =