AP ١٤٠١ گوڵان ١٩ ١٥:٣٨

نوێنەری پارلەمانی عێراق:

ڕەوتی سەدر رێگای دانوستانی سیاسی عێراقی داخستووە

ڕەوتی سەدر رێگای دانوستانی سیاسی عێراقی داخستووە

نوێنەرێکی پارلەمانی عێراق رەخنەی لە هەڵوێستی رەوتی سەدر گرت و وتی: ڕەوتی سەدر رێگای وتووێژە سیاسییەکانی عێراقی داخستووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گویرەی ئەلمەعلوومە، ئەحمەد مووسەوی نوێنەری هاوپەیمانی فەتحی عێراق رەخنەی لە درێژەی بن بەستی سیاسی عێراق گرت و وتی: گەڵاڵەی پێشنیارکراوی سەدر رێگای وتووێژە سیاسییەکانی داخست.

ئەو وتیشی: شاندی هاوئاهەنگی چەند رێگاچارەی بۆ دەرچوون لە دۆخی سیاسی ئێستای عێراق پێشنیار کرد بەڵام هەندێ لەمپەر هەیە کە رێگری لە پێشکەوتن دەکەن.

ناوبراو داکۆکی کرد: ڕێگاچارەی قەیرانی سیاسی عێراق وتووێژی هەموو لایەنەکان پێکەوە و بە بێ دانانی هەر جۆرە مەرجێکە بۆ ئەوەی بتوانن بەرنامەیەک بۆ داهاتووی وڵات دابڕێژن.

News ID 41907

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha