ناسا: گەڕۆکێکی گەورەتر لە بورجی ئیفل لە پەنای زەوین تێدەپەڕێت

ناسا پێی وایە گەڕۆکێکی گەورە بە پانتایی ٤٨٨ مەتر خەریکە بەرەو زەوین دێت. ئەم گەڕۆکە لە بورجی ئیفل گەورەترە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی هیندوستان تایمز، ئەم گەڕۆکە ڕۆژی دووشەمە ٩ی مەی دەگاتە نزیکترین شوێن بە زەوینەوە. گەڕۆکی ئاماژەپێکراو ٣٠ مەتر لە بورجی ئیفل بەرزترە.

ئەم گەڕۆکانە زۆر کەمن و هەر کات نزیکی زەوین ببنەوە دەبنە هۆی نیگەرانی چونکوو دەتوانێ قەیرانێک لە سەر زەوین دروست بکات.

چاوەڕوان دەکرێ ئەم گەڕۆکە تا مەودای ٥٧١٠٠٠٠ کیلۆمەتری زەوین بگات و بە خێرایی ٣٧١٩٦ کیلۆمەتر لە کاتژمێردا بجووڵێتەوە. وێدەچێ گەڕۆکی ئاماژەپێکراو تێپەڕینێکی هێمنی ببێت و ئەگەری رووبەڕووبوونەوەی لە گەڵ زەوین، کەمە.

News Code 41893

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha