بە پێێ راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام سەید ئیبراهیم ڕيییسی لە دیدار لە گەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا، وتی: ئەوەی ئەمڕۆ دەیبینین ئاکامی بەرخۆدانی میلەتەکان لە بەرانبەر داگیرکەران و دەستدرێژیکەرانە.
ئەو داکۆکی کرد: شۆڕشگێڕانی بەرخۆدان سەلماندیان کە دەسەڵاتێکی باشیان بۆ پێک هێنانی ئاشتی و سەقامگرتوویی لە ناوچە و بە تایبەت لە سووریا هەیە.
رەییسی وتیشی: سەردەمانێک بەرپرسانی عەرەب و غەیرعەرەبی ناوچە لە سەر کاتی کەوتنی حکوومەتی سووریا مەرجیان دادەنا بەڵام ئێران لە پەنای میلەت و دەوڵەتی سووریا راوەستاوە.
بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریاش پێوەندی سووریا و ئێرانی پێوەندییەکی ستراتیژیک زانی و روونی کردەوە: گۆڕانەکانی ناوچە پاش دەهەیەک شەڕ دژی بەرخۆدان، نیشانی دا کە بەرخۆدان ئاکامی باشی بووە.
ئەو وتیشی: ئێمە سەلماندوومانە کە بە هاوکاری نزیکی وڵاتانی ناوچە پێکەوە دەتوانین لە بەرانبەر ئەمریکادا سەرکەوین و ئەمڕۆ ئێمە بینەری رووخان و تێکشکانی ڕۆڵی ئەمریکا لە ڕۆژاوای ئاسیاین.
سەرۆک کۆماری سووریا وێڕای ڕێزگرتن لە پشتیوانییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە میلەتی سووریا لە شەڕ دژی تیرۆریزم، ڕوونی کردەوە: میلەت و دەوڵەتی سووریا ڕێز لە خەڵکی ئێران دەگرن و خۆیان بە قەرزداری ئێران دەزانن.
بۆچوونی ئێوە