بۆ گەشەی پێوەندی لە گەڵ سووریا جیدین

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێستا کە بەرخۆدانی سووریا گەیشتۆتە ئەنجام، بۆ گەشەی پێوەندی لە گەڵ ئەو وڵاتە جیدین.

بە پێێ راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان لە تویتەری خۆیدا نووسی: سەفەری ئەمڕۆی سەرۆک کۆماری سووریا و چاوپێکەوتنی لە گەڵ ڕێبەری باڵای شۆڕش و سەرۆک کۆمار وەرزێکی نوێ لە پێوەندی ستراتیژیکی نێوان دوو وڵاتی دەستی پێ کرد.

ئەو وتیشی: ئێستا کە بەرخۆدانی سووریا گەیشتۆتە ئاکام، بۆ گەشەی پێوەندی لە گەڵ ئەو وڵاتە جیدین. شکستی پیلانی تیرۆریزم لە سووریا قەرزداری هاوکاری نزیکی نێوان دوو وڵاتە.

News Code 41891

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =