بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی سوپا نیوز، سەردار دەریاوان تەنگسیری وتی: بوونی بیانییەکان لە ناوچەی کەنداوی فارس نیشاندەری گرینگایەتی و هەستیاربوونی ئەو ناوچەیە.
ئەو وێڕای ئاماژە بە گرینگایەتی پیشەی گەشتیاری، توریسم و گەشەی ئابووری لەم ناوچە، وتیشی: سەقامگرتوویی و ئاسایشی ناوچە، سەرچاوەی گرینگی وزە، ئابووری دەریا و ... وای کردووە کەنداوی فارس هەمیشە ناوچەیەکی هەستیار و گرینگ بێت و بوونی بیانییەکان لەم ناوچەیەش سەلمێنەری ئەو گرینگایەتییەیە.
ناوبراو داکۆکی کرد: ئێمە پێمان وایە وڵاتانی ناوچە دەتوانن ئاسایشی ئەم ناوچە دابین بکەن و پێویستیان بە بەشداری بیانییەکان نییە و بێگومان بوونی ئەوان تەنیا ئاڵۆزی و نائارامی بەدواوە دەبێت.
دەریاوان تەنگسیری روونی کردەوە: ئەمریکییەکان و وڵاتانی دیکە پێگەیەکیان لەم ناوچە نییە، رژیمی داگیرکەری قودسیش بە هەمان شێوە، ئێمە تا ڕادەیەک سەبرمان هەیە و هۆشداری جیدی ئەدەین هەر کەس و هەر وڵاتێک هەوڵ بدات کێشەیەک بۆ ئێمە ساز بکات، بێگومان وڵامی توند و پەژیوانکەر وەردەگرێتەوە.
ئەو هەروەها رایگەیاند: ئەم ناوچە تەنیا ناوی کەنداوی فارسە و کەس ناتوانێ ناوی دیکەی لەسەر دابنێت و لاوانی ئێمە دەبێ ئەم میراتە بپارێزن و بۆ بەرەکانی داهاتووی بگوێزنەوە.
Your Comment