AP ١٤٠١ گوڵان ١٠ ١٦:١٣

یەکێتی نیشتمانی هەرێمی کوردستانی عێراق:

رێکنەکەوتنی سەدر و لایەنە سیاسییەکان دەبێتە هۆی دووبارە بوونەوەی هەڵبژاردن

رێکنەکەوتنی سەدر و لایەنە سیاسییەکان دەبێتە هۆی دووبارە بوونەوەی هەڵبژاردن

ئەندامێکی یەکێتی نیشتمانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند گەر دۆخی ئێستا درێژەی بێت و وتووێژێک لە نێوان سەدر و لایەنە سیاسییەکان بەڕێوە نەچێت، رێگاچارەیەک جگە لە بەڕێوەچوونی دووبارەی هەڵبژاردن نامێنێتەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گویرەی بەغداد ئەلیەوم، رێزان دلێر لەم بارەوە وتی: گەر دۆخی هاوپەیمانی سێ لایەنە نەگۆڕدرێت و وتووێژێک لە نێوان لایەنە سیاسییەکان بەڕێوە نەچێت، دەوڵەتی نوێی عێراق پێک نایێت.

ئەو وتیشی: بڵاوکراوەی رەوتی سەدر سەبارەت بە رێکنەکەوتن لە گەڵ شاندی هاوئاهەنگی شێعە نیشاندەری ئەوەیە ڕەوتی سەدر دژی وتووێژ لە گەڵ لایەنە سیاسییەکان و بە تایبەت شاندی هاوئاهەنگی شێعەیە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: گەر دۆخی ئێستا درێژەی بێت و وتووێژێک لە نێوان سەدر و لایەنە سیاسییەکان بەڕێوە نەچێت، رێگاچارەیەک جگە لە بەڕێوەچوونی دووبارەی هەڵبژاردن نامێنێتەوە.

News ID 41763

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha