بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عیسا زارع پوور، وەزیری پێوەندییەکان سەبارەت بە دوایین دۆخی گەشەی بواری گەردوون وتی: بەستێنی زۆر باش و هێزی مرۆیی بە ئیرادە لە بواری گەردوونیمان هەیە و ستراتیژی ئێمەش کەڵکوەرگرتنی لانی زۆر لە بەستێنی گەردوون بۆ چارەسەری کێشەی خەڵک و کارا کردنەوەی پیشەی گەردوونە.
ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای گەردوونی دوای چەندین ساڵ لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوو بەڕێوە چوو، وتی: پەسەندکراوی باشیشمان لە ئەو بارەوە هەبوو. سەقامگیر کردنی لایەی لێئۆ لە بەرزایی 500 کیلۆمەتری زەوی بۆ مانگیلەی لێکدانەوەیی لە پەسەندکراوەکانی ئەو ئەنجومەنەیە.
وەزیری پێوەندییەکان وتیشی: ئەمساڵ مانگیلەگەلێکی نوێ دەنێرینە گەردوون و پرسی سەقامگیر کردنی لایەی لێئۆمان لە بەرنامەدایە.
Your Comment