بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خلۆسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا بە چوون بۆ هێڵی سفری سنووری ڕایگەیاند کە لە ئەگەری کۆتایی هاتنی سەرکەوتنانەی ئۆپراسیۆنی ناسراو بە چنگی کلیل، تورکیا هێڵی سنووری خۆی دادەخات و ئەگەری هاتنی هێزەکانی پەکەکە بۆ ناو خاکی عێراق نامێنێت.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی ڕابردوو خلۆسی ئاکار لەگەڵ ژێنراڵ یاشار گولر سەرۆکی ئەرکانی گشطی ئەرتەش و ژێنراڵ مووسا ئاوسور فەرماندەی هێزی زەوینی ئەرتەش سەردانی ناوەندی فەرماندەیی تاکتیکی لەشكەری 3 ی پیادە، هەڵکەوتوو لە خاڵی سفری سنووریان کرد.
ئاکار لە ئەو بنکە سەربازییە کە تەنیا دە کیلۆمەتر لە زێ دوور بوو، پاگەندەی کرد کە ئەمساڵ 991 هێزی کوردیمان کوشتووە.
ناوبراو هەروەها پاگەندەی کرد کە لە ئۆپراسیۆنی چنگی کلیلدا تا ئێستا 56 هێزی پەکەکەمان کوشتووە.
ئاکار لە کۆتاییدا وتیشی: بە کۆتایی هاتنی سەرکەوتنانەی ئۆپراسیۆنەکە، هێڵی سنووری بەتواوەتی دادەخەین. ئێمە ئەو ئۆپراسیۆنە بە ڕێز بۆ سەروەری عێراق کۆتایی دەهێنین. تەنیا ئامانجی ئێمە تیرۆریستەکانن.
Your Comment