هەموو دونیا بزانن ئێران بیر لە سەرکەوتنی زیاتر دەکاتەوە

سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆم وتی: هەموو جیهان بزانن ئێمە بیر لە سەرکەوتنی زیاتر دەکەینەوە و بە هەوڵ و تێکۆشانی هاوکارانمان هیوامان هەیە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی لە رێوڕەسمی رۆژی نەتەوەیی تەکنۆلۆژی ناڤۆکی وێڕای ئاماژە بە هاوکاری ئەم رێکخراوەیە لە گەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، وتی: بە هەوڵ و تێکۆشانی جیدی دەمانەوێ بە پووچەڵ کردنەوەی دزەی دوژمنان، هاوکارییەکان بەرەو پرۆفێشناڵ بوون ببەین.

ئەو وتیشی: خاڵی گرینگی دیکە، پێویستیی بەرنامەیەک بۆ پێشکەش کردن بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمە کە تا ئێستا بە هۆی نەبوونی ئەو بەرنامە، دوژمنان بەرنامەی ناڤۆکی ئێرانیان خستۆتە ژێر پرسیارەوە.

ئەو وێڕای ئاماژە بە بەرنامەکانی ئەم رێکخراوەیە لە ساڵی نوێ، وتی: بە بەرنامەیەکی گشتگیر وەکوو گەڵاڵەی راکتۆری ١٠ و ٤٠ مگاواتی و هەروەها یەکەمین هێزگەی ئەتۆمی ٣٦٠ مگاواتی ئێرانی هەوڵ ئەدەین بتوانین بواری پیشەیی وڵات تا ئاستی ناڤۆکی بەرز بکەینەوە و پێشکەوتنی زیاتر بۆ وڵاتمان تۆمار بکەین.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: هەموو جیهان بزانن ئێمە بیر لە سەرکەوتنی زیاتر دەکەینەوە و بە هەوڵ و تێکۆشانی هاوکارانمان هیوامان هەیە.

News Code 41521

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =