AP ١٤٠١ خاکەلێوە ١٨ ١٧:٠٢

ئەندامێکی فراکسیۆنی سادقوون

ڕا و بۆچوونی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی شیعی لە یەک نێزیک بووەتەوه

ڕا و بۆچوونی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی شیعی لە یەک نێزیک بووەتەوه

ئەندامی فراکسیۆنی سادقیون لە پارلەمانی عێراق سەبارەت بە درێژەی ڕەوتی سیاسی لە عێراق، وتی: هەوڵەکانی پارلەمان بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان و نزیک کردنەوەی ڕوانگەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی و ڕەوتی سەدر درێژەی هەیە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی هەواڵدەریی نینا، رەفێق هاشم ساڵحی ئەمڕۆ، وتی: چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ رێگری لە کێشەی سیاسی لە عێراق ڕۆڵی ئەرێنی دەگێڕێت چونکوو شکست هێنانی دانوستانەکانی نێوان هێزە سیاسییەکان لە عێراق، ڕەوتی سیاسی ئەو وڵاتە تووشی خەسار دەکات.

ساڵحی وتیشی: دەوڵەتی زۆرینە تا کاتێ کە بە پێی ڕێککەوتن نەبێت، سەرناکەوێت چونکوو زۆربەی پارتە سیاسییەکان لە بۆچوونی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ پێک هێنانی دەوڵەت پشتیوانی دەکەن.

News ID 41500

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha