بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەمار حەکیم رێبەری ڕەوتی "حیکمەتی نەتەوەیی" عێراق لەم بارەوە وتی: بە سەرنج دان بەوەی کە ئێمە بەدوای بەشداری لە دەوڵەت نین، هەر ڕێگا چارەیەک کە پێشنیاری دەکەین، مەبەستمان بەرژەوەندی خۆمان نییە بەڵکوو ئامانج تەنیا چارەسەر کردنی کێشەکان بە شێوەیەکە کە بەرژەوەندی هەمووان و بە تایبەت خەڵکی عێراقی تێدا بێت.
ئەو وتیشی: ئامانجی ئێمە لە پێشنیار کردنی رێگا چارە، گەیشتن بە ئامانجی خەڵکە. دەوڵەتێک کە تێدا هاوسەنگیی نەبێت، نائارامی بەدواوە دەبێت، ئێمە پیمان وایە دۆخی ئێستا ئەوە دەسەلمێنێ کە پێک هێنانی فراکسیۆنی زۆرینە مافی گەورەترین چینی کۆمەڵایەتیی وڵاتە.
ناوبراو داکۆکی کرد: بە ڕای من هەر دەوڵەتێک کە بە بێ بەشداری شاندی هاوئاهەنگی پێک بێت، ناتوانێ جێگیر بێت و هەروەها هەر دەوڵەتێک کە بە بێ بەشداری ڕەوتی سەدر پێک بێت، سەقامگیر نابێت.
Your Comment