سێزدە بەدەر، جێژن و ئاهەنگی کۆتایی هاتنی نەورۆزە

جێژنی کۆتایی نەورۆز، یەکێکە لە گرینگترین ئاهەنگ و داب و نەریتە هاوبەشەکانی نێوان هۆز و ئەتنیکە ئێرانییەکان کە لە ماوەی ئەم ساڵانەی دواییدا جێژنی ئاشت بوونەوە لەگەڵ سرووشتیشی پێ دەڵێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێرانییەکان لە ڕابردووەوە، بە دەس پێ بوونی بەهار و گەیشتنی ساڵی نوێ و پاش چەند ڕۆژ سەردان و هامووشۆ و پیرۆزبایی کردنی ساڵی نوێ، بە مەبەستی تۆکمە کردنی شادییەکەیان و دوور کەوتنەوە لە خەم و پەژارە، بە هاتنەدەر لە ماڵان و چوونە داوێنی سرووشت، ئاهەنگی سێزدە بەدەر بەڕێوە دەبەن.

ئەم ڕۆژە دابو نەریتی جۆراوجۆری هەیە کە بە درێژایی مێژوو وەدی هاتوون و لەوانە ئەتوانین ئاماژە بکەینە ئەم داب و نەریتانەی خوارووە:

گرێدانی سەوزە، خستنە نێو ئاوی سەوزە، خواردنی کاهوو، لێنانی چێشتی جۆراوجۆر و بەتایبەت شلەی ڕشتە و یاپڕاخ، فڕێدانی 13 بەرد (کە تایبەتە بە ناوچە کوردنشینەکان.

گرێدانی سەوزە

یەکێک لە دابو نەریتەکانی ئەم ڕۆژە سەوزە گرێدانە کە زیاتر گەنجان جێبەجێی دەکەن. گرێدانی سەوزە بە مانای گرێدانی ژیانە لەگەڵ سرووشت هەتا بەوچەشنە بەردەوام تازە و نوێ بمێنینەوە.

فڕێدانی 13 بەرد (تایبەتی ناوچە کوردنشینەکان)

لە ناوچە کوردنشینەکاندا لە کۆتایی ڕۆژی سێزدەبەدەر 13 دانە بەرد بەرەو پشتی خۆ فڕێ دەدەن. بەو مانایە کە بەڵا و کێشە و گرفت لەو کەسە دوور بێتەوە و لەگەڵ هەر بەردێکدا ئاواتێکی باش بۆ خۆیان داوا دەکەن.

بەڕێوە بردنی بەرنامەی شادی بەکۆمەڵ لە شوێنە گشتی و سرووشتییەکان و هەروەها هەڵپەڕین و شادی کردن لە هەنگاوە سەرەکییەکانی ئەم ڕۆژەیە.

بەڵام دەبێ ئاماژە بەوە بکەین کە باشترە لەم ڕۆژەدا خۆراک و چێشتێک کە بڕیارە لە دەرەوە بخورێت لە ماڵەوە لێ بنرێت و دواتر لەگەڵ خۆیان بیبەنە دەرەوە، بۆیە ئیدی پێویست بە هەڵکردنی ئاور نییە، بەڵام ئەگەر پێویستتان بە هەڵکردنی ئاور بوو، باشترە دار و چێوی ویشک یان سووتەمەنی تایبەت کە لە دووکانەکاندا هەیە لەگەڵ خۆتان بیبەن و دار و درەخت نەشکێننەوە یاخود ئاوریان تێ بەر نەدەن. هەروەها تەلیس یان نایلۆنی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکتان پێ بێ تا لە کۆتاییدا زبڵەکان کۆ بکەنەوە و لە دارستان یان ڕۆخی ڕووبار و ناوچە سرووشتییەکان فڕێی نەدەن.

ژێدەر: ماڵپەڕی سەحەری کوردی

News Code 41446

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha