AP ١٤٠١ خاکەلێوە ٥ ١١:١٢

هاتنی ڕێژەیەکی زۆر گەشتیار بۆ ناوچەی هەورامان

هاتنی ڕێژەیەکی زۆر گەشتیار بۆ ناوچەی هەورامان

بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کەلتووری، گەشتیاری و پیشە دەستکردەکانی کوردستان لە هاتنی شەپۆلێکی گەورەی گەشتیاران بۆ ناوچەی هەورامان هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەعقووب گەوێڵیان لەم بارەوە وتی: بەختەوەرانە تۆماری جیهانی هەورامان بۆتە هۆی ئەوەی ئەمساڵ بینەری هاتنی زۆری گەشتیاران و موسافیران بۆ ئەم ناوچە بین.

ئەو وتیشی: ناوچەی هەورامان بە هۆی بوونی خەڵکێکی باش و فەرهەنگی جوانی میوانداریی و هەروەها سروشتە بێ وێنەکەی هەموو ساڵێک گەشتیاری زۆر بۆ لای خۆی رادەکێشێت.

ناوبراو وتیشی: هیوادارین بەرنامەکان بە شێوەیەک بێت کە موسافیران بیرەوەری خۆش لە خەڵکی کوردستان و ناوچەی هەورامان بۆ خۆیان تۆمار بکەن.

News ID 41396

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha