بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ڕەمەزان شەریف لەم بارەوە وتی: ئەمە مافی ئێمەیە هەر بنکەیەک کە بۆ هێرش کردن بۆ سەر ئاسایشی ئێران، کەڵکی لێ وەربگیردرێت، بیڕووخێنین و ئەمە هێڵی سووری ئێمەیە.
ئەو وتیشی: باڵوێزی ئێران لە عێراق چەندین جار لەم بارەوە هۆشداری داوەتە بەرپرسانی کوردستانی عێراق.
شەریف روونی کردەوە: زایۆنیستەکان خۆیان رایانگەیاندووە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانیان کە لە ئاسمانی کرماشاندا فڕیون، لە بنکەکانی ئەوان لە هەولێر بوون.
ئەو داکۆکی کرد: گەر عێراق بنکەکانی مووساد کۆ نەکاتەوە، بێگومان وڵام ئەدەینەوە.
Your Comment