AP ١٤٠٠ ڕەشەمە ١٦ ١٤:٢٨

کازمی لە دیدار لەگەڵ باڵوێزی ئەمریکا؛

کێشەکانی ناوچەکە لە رێگای گفتوگۆوە چارەسەر بکرێن

کێشەکانی ناوچەکە لە رێگای گفتوگۆوە چارەسەر بکرێن

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیدار لەگەڵ باڵوێزی ئەمریکا لە ئەو وڵاتە جەختی کرد کە کێشەکانی ناوچەکە ئەبێ لە ڕێگای گفتوگۆ و دانوستانەوە چارەسەر بکرێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ متیۆ تولر باڵوێزی ئەمریکا لە ئەو وڵاتە دیداری کرد. دوولایەنەکە لە ئەو دیدارەدا کە لە بەغدا بەڕێوە چوو سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە گفتوگۆیان کرد.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیدار لەگەڵ ئەو بەرپرسە ئەمریکییە ڕایگەیاند: بەغدا پێی وایە کە زنجیرە کێشە جیاجیاکان لە ناوچەکە ئەبێ لە ڕێگای گفتوگۆ و دانوستانەوە چارەسەر بکرێن. ئێمە لەسەر چارەسەر کردنی کێشەکان لە ڕێگای ئاشتیخوازانەوە جەخت دەکەین.

کازمی هەروەها لەگەڵ جێنیفێر گویتو جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق لە بەغدا دیدار و گفتوگۆی کرد. دوولایەنەکە لەسەر ڕێکارەکانی تۆکمە کردنەوەی پێوەندی نێوان بەغدا و واشنتۆن گفتوگۆیان کرد.

News ID 41250

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha