بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەیانی دوێنێ ولادیمیر پووتین فەرمانی هێرش کردن بۆ ئۆکراینی دەرکرد. رووسیا بنکەکان و فڕۆکەخانە سەربازییەکانی ئۆکراینی کردووە ئامانج و هەر لەم بارەوە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاندووە ٧٤ ژێرخانی سەربازی ئۆکراینمان رووخاندووە.
لە لایەکی دیکەوە وڵاتانی رۆژاوایی هەڕەشەی گەمارۆی توندیان لە مۆسکۆ کردووە. جۆ بایدن رایگەیاند: هێزە ئەمریکییەکان بۆ شەڕ لە ئۆکراین ناڕۆنە وڵاتە ئەورووپییەکان.
وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاندووە هێزە زەوینییەکانی ئەم وڵاتە لە کەریمە بەرەو ئۆکراین کەوتوونەتە رێ و لە حاڵی پێشکەوتن بەرەو شاری خەرسوون لە باکووری رۆژاوای کەریمە دان.
بایدن رایگەیاند: رووسیا بە هۆی ڕووداوەکانی ئەم دواییانە لە گەڵ لێکەوتەکانیدا رووبەڕوو دەبێتەوە. پووتین داگیرکەرە. ئەو شەڕی هەڵبژارد و ئێستاش دەبێ لێکەوتەکانی ببینێت.
شارۆمەندانی ڕووسیا لە ئۆکراین دەتوانن بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا وتی: ئەمریکا خۆی نەیویست سەبارەت بە ئۆکراین لە گەڵ رووسیا وتووێژ بکات.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند: شارۆمەندانی ڕووسیا لە ئۆکراین دەتوانن بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان. ئەمە دەستپێکی شەڕ نییە بەڵکوو هەوڵێک بۆ ڕێگری لە شەڕی جیهانییە.
هەروەها راگەیندراوە: لە ئاکامی هێرشی هێزە چەکدارەکانی رووسیا، ٧٤ ژێرخانی سەربازی ئۆکراین رووخێندراون.
پووتین: رۆژاوا ڕێگایەک دیکەی بۆ رووسیا نەهێشتەوە
ولادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری رووسیا رایگەیاند: ئەوەی ئێستا روو ئەدات، کردەوەیەکی پێویستە. رۆژاوا ڕێگایەک دیکەی بۆ رووسیا نەهێشتەوە.
ئەو وتیشی: مەترسییەکان دەیانتوانی کاریگەری نەرێنی لە سەر شۆناسی ئێمە دابنێن. ئەوەی لە ئۆکرایندا روو ئەدات پێویستییەک بوو. رووسیا هێشتا بەشێک لە ئابووری جیهانییە.
سەرۆک کۆماری ئۆکراین: پاش وتووێژ لە گەڵ رێبەرانی ڕۆژاوایی ناهۆمێد بووم
ولادیمیر زێلێنسکی سەرۆک کۆماری ئۆکراین وتی: پاش وتووێژ لە گەڵ رێبەرانی رۆژاوایی ناهۆمێد بووم. ئێمە بە تەنیا ماوینەوە. ئۆکراین لەحاڵێکدا کەوتۆتە شەڕ لە گەڵ رووسیا کە تا ئێستا وڵاتانی رۆژاوایی تەنیا ئەو وڵاتەیان گەمارۆ داوە و ئەمریکا و ناتۆش بڕیارێکیان بۆ شەڕ لە گەڵ رووسیا نەداوە.
داواکاری سکرتێری رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پووتین بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ
ئانتۆنیۆ گۆترێش لە تویتێکدا داوای لە پووتین کرد هێزەکانی خۆی بگەڕێنێتەوە بۆ رووسیا.
ئەو وتیشی: ئەم شەڕە دەبێ رابگیردرێت. ئەم وتانە پاش ئەوەی دەربڕاون کە ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە ئۆکراین دانیشتنی خێرای بەڕێوە برد.
Your Comment