AP ١٤٠٠ ڕەشەمە ٤ ٠٨:٥٠

بە واژۆ کردنی چەندین رێککەوتنی نوێ؛

پەیوەندی ئابووری و بازرگانی ئێران و هەرێمی کوردستان پەرەدەسێنێت

پەیوەندی ئابووری و بازرگانی ئێران و هەرێمی کوردستان پەرەدەسێنێت

شاندێکی پارێزگای ئازربایجانی ڕۆژئاوا سەردانی پارێزگای هەولێریان کرد و هەردولا جەخت دەکەنەوە لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوریی و بازرگانییەکان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە کە شاندەکە لەلایەن محەمەد سادق موعتەمدیان، پارێزگاری ئازربایجانی ڕۆژئاوا سەرۆکایەتی دەکرێت و لە هەولێر لەگەڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر کۆبونەوتەوە.

لەکۆبونەوەکەشدا جەخت کراوەتەوە لەسەر ئەوەی هەردولا کاربکەن بۆ چارەسەری ئەو کێشانەی لە دەروازە سنورییەکاندا بونیان هەیە.

ئاماژە بەوەشکراوە کە دواى خوێندنەوەی تەواوی خاڵەکانی یاداشتی لێکتێگەیشتنی هەردولا و خستنەڕوی سەرنجى ئامادەبوان لە پێناو بەرەوپێشبردنی جوڵەى بازرگانی و ئابوری نێوان هەرێمى کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، کۆبونەوە گەیشتە چەند بڕیار و ڕاسپاردەیەک کە بڕیارە لەم نزیکانە لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی نێوان هەردولا واژۆبکرێن.

پارێزگاری هەولێر لەبارەی کۆبونەوەکە رایگەیاندوە، "گەیشتین بە ڕەشنوسی ڕێککەوتنێک کە پێکهاتوە لە 16 خاڵ لەنێوان هەردو پارێزگا بۆ پەرەپێدانی پتری پەیوەندییە کەللتوری، هونەری، ئابوری، بازرگانی، زانستی نێوان زانکۆکانی هەولێر و ئورمیە و باشترکردنی جوڵەی بازرگانی لە هەردو دەروازەی سنوری حاجی ئۆمەران و تەمەرچین".

News ID 41141

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha