AP ١٤٠٠ ڕەشەمە ١ ١٦:٢٨

لایەنە عێراقییەکان رایانگەیاند:

رێککەوتنی نێوان رەوتە جۆربەجۆرەکان رێگای دەرچوون لە بنبەستی سیاسییە

رێککەوتنی نێوان رەوتە جۆربەجۆرەکان رێگای دەرچوون لە بنبەستی سیاسییە

هەندێ لە لایەنە سیاسییەکانی عێراق رایانگەیاند: چوونە دەرەوە لە قەیرانی ئێستا و کۆتایی هێنان بە بنبەستی سیاسی لەم وڵاتە لە پێناو رێککەوتنی رەوتە جۆربەجۆرەکان بۆ پێک هێنانی دەوڵەتە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، عەدی حاتەم ئەندامی پێشووی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند: لایەنی شێعە دەتوانێ لە رێگای ڕێککەوتنی نێوان شاندی هاوئاهەنگی شێعە و رەوتی سەدر دەسەڵاتی خۆی وەربگرێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە وائێل رکابی یەکێک لە ئەندامانی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وتی: دۆخی سیاسی ئێستا پێویستی بە رێککەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان و دەرچوون لە بنبەستی سیاسییە.

ئەو هەروەها راشیگەیاند: ئەگەری ئەوە هەیە شاندی هاوئاهەنگی شێعە یەکێک لە رەهەندە سەرەکییەکانی دەوڵەتی داهاتوو دەبێت.

News ID 41117

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha