سەبارەت بە ٩٠ لەسەدی کێشەکان لە گەڵ رەوتی سەدر ڕێککەوتووین

ئەندامێکی شاندی هاوئاهەنگی شێعە رایگەیاند ئەم شاندە سەبارەت بە ٩٠ لەسەدی کێشەکان لە گەڵ رەوتی سەدر رێککەوتووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، جەبار مەعمووری ئەندامی شاندی هاوئاهەنگی شێعە رایگەیاندووە: شاندی هاوئاهەنگی شێعە سەبارەت بە ٩٠ لەسەدی کێشەکان لە گەڵ رەوتی سەدر رێککەوتووە.

ئەو وتیشی: رەوتی سەدر گرووپێکی گرینگی سیاسی لە عێراق دێتە ئەژمار و بێگومان لە دەوڵەتی داهاتوو بەشدار دەبێت. ڕێککەوتنەکان گەیشتونەتە ئاستێکی باش.

ناوبراو راشیگەیاند: هەر جۆرە قەڵشتێک لە نێو بەیتی شێعە دەبێتە هۆی دابین کردنی سەرچاوەی هەندێ گرووپە سیاسییەکان. بەداخەوە فرۆشتنی پۆست و وەزارەتخانەکان هەر لە ئێستاوە دەستی پێ کردووە.

News Code 41058

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =