بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلفورات نیوز، مەحموود حەیاتی ئەندامی هاوپەیمانی فەتحی عێراق وتی: بە بێ یەکێتی شاندی هاوئاهەنگی و رەوتی سەدر هیچ دەوڵەتێک پێک نایێت. قەڵشتی ناو بەیتی شێعە بەرژەوەندییەکانی عێراق دابین ناکات.
ئەو وتیشی: هەر قەڵشتێک کە لە بەیتی شێعەدا بێت، دەبێتە هۆی دابین کردنی بەرژەوەندی گرووپە سیاسییەکان. بەداخەوە فرۆشتنی پۆستەکان و وەزارەتخانەکان هەر لە ئێستاوە دەستی پێ کردووە.
شیاوی ئاماژەیە شاندی هاوئاهەنگی شێعەکانی عێراق پێشتر ڕایگەیاندبوو بە بێ بەشداری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە ڕێبەرایەتی نووری مالکی، لە گەڵ رەوتی سەدر هاوپەیمانی پێک ناهێنن.
بۆچوونی ئێوە