بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، حسێن ئەلعەزاری سەرۆکی فراکسیۆنی پەرلەمانی سەدر ئەمڕۆ شەممە لە گەمارۆدانی کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەی پەرلەمان کە بڕیار بوو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار پێک بێت، هەواڵی دا.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو کەسایەتییە عێراقییە ڕایگەیاند: داوا لە سەرجەم پەرلەمانتارانی ڕەوتی سەدر دەکەین تا لە کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەی پەرلەمان بەشداری نەکەن.
ناوبراو زیادی کرد: بە پێی فەرمانی ڕێبەری ڕەوتی سەدر سەرجەم گفتوگۆکان لەگەڵ فراکسیۆنەکانی پەرلەمان بۆ پێکهێنانی حکومەت هەڵپەسێدراوە.
بە پێی ڕاگەیاندنی پیشتر، بڕیار بوو کۆبوونەوەی پەرلەمانتارانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە بەڕێوە بچێت.
Your Comment