AP ١٤٠٠ ڕێبەندان ١٤ ٠٩:٤٥

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیمارات:

بوونی ئیسرائیل لە ناوچەکە هەڕەشەیەک بۆ سەر هەموو وڵاتانی ناوچەکەیە

بوونی ئیسرائیل لە ناوچەکە هەڕەشەیەک بۆ سەر هەموو وڵاتانی ناوچەکەیە

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ عەبدوڵڵا بێن زاید ئال نیهان، وەزیری دەرەوەی ئیمارات سەبارەت بە پرسی دوولایەنە و ناوچەیی گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ عەبدوڵڵا بێن زاید ئال نیهان، وەزیری دەرەوەی ئیمارات سەبارەت بە پرسی دوولایەنە و ناوچەیی گفتوگۆی کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئەو گفتوگۆ پێوەندییەدا پێوەندی دوو وڵاتەکەی ئەرێنی و ڕوو لە پێشکەوتن وەسف کرد و ڕایگەیاند، دیدار و گفتوگۆیەکی باش لە نێوان بەرپرسانی دوو وڵاتەکە هەیە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە ئاماژە بە قویانی یەمەن ڕایگەیاند: ئێمە پێمان وایە بەردەوام بوونی شەڕ و پەرەپێدانی پێکدادان و ئاڵۆزییەکان لە قازانجی هیچ لایەنێک و ناوچەکە نییە.

ناوبراو بوونی ئیسرائیل لە ناوچەکەی هەڕەشەیەک بۆ هەموو وڵاتەکان و ناوچەکە وەسف کرد. وەزیری دەرەوە ڕایگەیاند ئەبێ هەوڵ بدرێت تا هۆکارەکانی قەیران نەتوانن لە ناوچەکە جێ پێی خۆیان بکەنەوە.

وەزیری دەرەوەی ئیمارات لە ئەو گفتوگۆیەدا ڕایگەیاند دەوڵەتی ئیمارات لەسەر پەرەپێدان بە پێوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئێران جیدییە و بەردەوامی گفتوگۆ دوولایەنەکان لە بواری جیاواز زەرووری دەزانێت.

News ID 40939

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha