بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غەیاس سورچی لە ئەو بارەوە وتی: هیچ جۆرە پێوەندیی، گفتوگۆ، کۆبوونەوە یان تەنانەت پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ پارتی لە ئێستادا لە ئارادا نییە.
سورچی زیادی کرد: هەر پارتێک لە بەربژێری خۆی لە کۆبوونەوەی پەرلەمان پاڵپشتی دەکات و بەرهەم ساڵح تەنیا بەربژیری ئێمە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقە.
شیاوی باسە عەلی فەیلی ئەندامی باڵای پارتیش لەم دواییەدا ڕایگەیاندبوو بوونی کوردەکان لە پەرلەمانی عێراق بە دوو بەربژێرەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری، ئەنجامی بە ئەنجام نەگەییشتنی ڕێککەوتن لەگەڵ یەکێتی نیشتمانییە.
عەلی فەیلی زیادی کرد: ڕوانگەی پارتی لە دژایەتی لەگەڵ کەسایەتی بەرهەم ساڵح، بە پێی روانگەی گشتی هەموو لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانە.
Your Comment