بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژنامەی تاران تایمز لە رپۆرتێکدا ئاسۆی دانوستانەکانی ڤیەنی لیک دایەوە.
تاران تایمز لەم بارەوە دەنووسێت: لە سێ حەوتەی پێشووە کە دانوستانکارەکان گەڕاونەتەوە بۆ ڤیەنا، خێرایی وتووێژەکان لە گۆڕاندا بووە بە شێوەیەک کە هەندێ جار پێشدەکەوێت و هەندێ جار لە گەڵ دژواری رووبەڕوو دەبێتەوە.
دەوڵەتی واشینتۆن بە هیچ شێوەیەک لە گەڵ دەرخستی ڕاستییەکان سەبارەت بە کاریگەری ئابووری هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان ڕێک ناکەوێت. ئەمە لە حالێک دایە کە دەرخستی ڕاستییەکان و گەرەنتی کردن هەردوو لە داواکارییەکانی ئێرانە و ئەمەش یەکێک لە گرینگترین خاڵەکانی پێک هینانی دووبەرەکی لە نێوان ئەم دوو وڵاتەیە.
ئێران داکۆکی دەکاتە سەر داخوازییەکانی خۆی و دەڵێت هەڵوەشانەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا بە هۆی ئەوەی وڵاتێک بڕواپێکراو نییە، دەبێ گەرەنتی بکرێت.
دەوڵەتی بایدن دەڵێت ئێستا لە دۆخێکدا نییە ئەو بڕیارانە گەرەنتی بکات چونکوو بەرجام تەنیا ڕێککەوتنێکی سیاسییە نە بڕیارنامەیەک کە پێویستی بە گەرەنتی هەبێت.
Your Comment