AP ١٤٠٠ ڕێبەندان ٥ ٠٩:٤٠

بە بێ ئاماژە بە ئامادەیی بۆ جێبەجێ کردنی بەڵێنەکانیان؛

نێد پرایس: ئەمریکا پێشوازی لە دیداری ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران دەکات

نێد پرایس: ئەمریکا پێشوازی لە دیداری ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران دەکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە حاڵێکدا لە ئامادەیی بۆ ئەنجامی دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران باس دەکات کە واشنتۆن هێشتا نیازپاکی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی بەڵێنەکانی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی نیشان نەداوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پاگەندەی کرد کە ئەو وەزارەتخانە هێشتا لە ئایدیای بەڕێوەچوونی دیداری ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران پێشوازی دەکات.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: ئامادەی دیداری ڕاستەوخۆین. هێشتا لەسەر ئەو هەڵوێستە داکۆکی دەکەین کە هاوکاری ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران لە پرسی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و بوارەکانی دیکە زۆر سازێنەرتر دەبێت.

پرایس هەروەها پاگەندەی کرد کە واشنتۆن ئازادی زیندانیانی ئەمریکی لە ئێرانی مەرجی دەستخستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە ڤیەنا دانەناوە چونکوو بە پاگەندەی ئەو، تەنانەت لە باشترین دۆخدا، گەییشتن بە ئاوەها ڕێککەوتنێک هەر بابەتێکی نادڵنیا دێتە ئەژمار.

ئێرانیش پێشتر وتبووی کە مەرجی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی و بووژانەوەی گرووپی 1+5، هەڵوەشاندنەوەی هەموو گەمارۆکان بە دەر لە هەر جۆرە ناو و پرسێک.

News ID 40830

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha