بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕوانینێک بە ئاماری شەهیدانی هەشت ساڵ بەرەڤانی پیرۆز نیشانی دەدات کە زیاترین ژمارەی شەهیدان هی ساڵی 65 ە.
شاری سنە، ناوەندی پارێزگای کوردستان، وەکوو یەکێک لە شارە زۆر گرینگەکان لە پشتیوانی لە بەرە ڕۆژاواییەکان لە ئامانجە هەمیشەییەکانی دوژمن لە شەڕی شارەکان بوو کە بە پێی ئامارەکان 23 جار هێرشی ئاسمانی کرایە سەر کە لە ڕەوتی ئەو هێرشە نامرۆڤانە بە گشتی 935 کەش شەهید و 662 کەیش بریندار بوون.
ڕۆژی 28 ی بەفرانباری ساڵی 65 یەکێک لە ڕۆژگەلێک بوو کە بە شێوەی نامرۆڤانە هێرش کرایە سەر سنە کە برینەکانی هێشتا بۆ خەڵکی کوردستان تازەیە، ڕۆژێک کە دوژمنی شکست خواردوو ژەهری دوژمنایەتیی بە سەر ژنان و منداڵانی بێ بەرگری سنە ڕژاند و لە شەش خولەک بوردمان بێ ئامان، 220 کەسی سڤیلی لە سنە شەهید کرد و 123 کەیسیشی بریندار کرد.
بەڵگەکان نیشانی دەدات ئەو کارەساتە لە ڕۆژی یەکشەممەی 28 ی بەفرانباری ساڵی 1365، کاتژمێر 15 و 30 خولەک، 18 شوێنی شاری سنە بریتی لە : 4 شوێنی گەڕەکی پیرموحەمەد لە شەقامی شۆڕش، 2 شوێن لە شەقامی چوارباخ، 2 شوێن لە کۆماڵەکانی بنیاتی مەسکەن، دوو شوێن لە شقامی بریاانی نمەکی، سێ شوێن لە شەقامی ئیکباتان، ئاپارتمانەکانی ئەدەب، بلواری جانبازان و شەقامی فەلەستین، مەیدانی نەبوەت، کۆماڵە نیشتەجێیەکانی پادگان و گەڕەکی تەقتەقان کرایە ئامانج.
پارێزگای کوردستان لە درێژایی سەردەمی شەڕی سەپێندراو چەندین جار لەلایەن فڕۆکەکانی ڕژێمی بەعسەوە هێرشی ئاسمانی کرایە سەر و زیاتر لە هەزار شەهید لە خەڵکی کوردستان بەهۆی بوردمان و تۆپ بارانی ڕژێمی بەعسی عێراقەوە شەهید بوون کە لەوانە دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر بوردمانەکانی 15 ی جۆزردانی ساڵی 63 شاری سنووری بانە و 19 ی ڕەشەممەی هەمان ساڵ لە بانە.
Your Comment