بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەلیل حەیدەری لەم بارەوە وتی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی سەرماوەز، ٢ ملیۆن و ٤٧٩ هەزار و ١٩٢ تۆن کەلوپەل لە سنووری باشماخی مەریوانەوە ئاڵوگۆڕ کراوە کە لەچاو ساڵی پێشوو ١١٦ لەسەد زیادی کردووە.
ئەو وتیشی: بایەخی ئەم کەلوپەلە لەم ٩ مانگەدا ٥ میلیار و ٣٣٧ ملیۆن و ٣٧٤ هەزار دۆلار بووە کە لە چاو ساڵی پێشوو ٨٧ لەسەد زیادی کردووە.
Your Comment