بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد سادق موعتەمدیان لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: لە سەفەری پارێزگاری هەولێر بۆ ورمێ لەسەر چارەسەری داواکاری گرینگی بازرگانانای دوو لایەنەکە واتا وەلانانی تراشیپ یا هەمان خاڵی کردنی باری بارهەڵگرەکان لە سنوور ڕێککەوتن کرا و لە دوێنێ چوارشەممەوە بۆ ماوەی سێ مانگ بە شێوەی تاقی کردنەوە گەڵاڵەی ترانشیپ لادەبرێت بە پەڕینوەی ڕۆژانە 200 بارهەڵگر بە دەفرایەتی 500 تۆن بار لە سنووری تەمرچینەوە بەڕێوە دەچێت.
پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا وتیشی: بە پێی ڕێککەوتنەکە دوای بەڕێوەچوونی قۆناغی تاقی کردنەوە کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی لە نێوان دوو لایەنەکە دەکرێتەوە و ئاڵوگۆڕی ڕاستەوخۆی کاڵا هەمیشەیی دەبێتەوە.
موعتەمدیان لە بوونی کێشە لە ژێرخانەکانی ئاڵوگۆڕئ رەیلی هەواڵی دا و وتی: سەرەڕای سەرمایەدانەری باش لە ئەو بەشە بەداخەوە هیچ کەڵکێک لە ئەو دەفرایەتییە گرینگە لە ئابووری پارێزگا نەگیراوە.
Your Comment