بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى كونسوڵخانه‌ى کۆماری ئیسلامی ئێران لەسلێمانی كه تایبه‌ته به‌دەستپێکردنەوەی لێدانی ڤیزای گەشتیاری کۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژه به‌وه‌كراوه، "ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان ده‌كه‌ینه‌وه کە لێدانی ڤیزای گەشتیاری کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕەچاوکردنی ڕێنمایی‌و پرۆتۆکۆلە تەندروستیەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران تایبەت بەهاتنەناوەوەی گەشتیارانی بیانی بۆ ناو ئێران لەئه‌مڕۆ چوارشەممەوه دەستیپێکردۆتەوە".
جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكراوه‌ته‌وه، "پێدانی هەموو جۆرەکانی ڤیزا بەتەواوەی بێبەرامبەرە و کۆمپانیا گەشتیاریەکان جگە لەتێچوی تۆمارکردنی زانیاریەکانی تایبەت بەخوازیاران لەسایتی ڤیزای ئەلیکترۆنی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران (ئەوپەڕی 5 پێنج هەزار دینار)، مافی وەرگرتنی هیچ بڕە پارەیەکی دیکەیان نییە"
Your Comment