AP ١٤٠٠ بەفرانبار ١٩ ١٥:٤٦

کارناسی کاروباری ئاسایشی سووریا:

ئەمریکا بۆ مانەوەی خۆی لە سووریا و عێراق پاساو دێنێتەوە

ئەمریکا بۆ مانەوەی خۆی لە سووریا و عێراق پاساو دێنێتەوە

کارناسێکی کاروباری ئاسایشی سووریا ڕوونی کردەوە: ئەمریکییەکان بە مەبەستی مانەوە لە عێراق و سووریا بیانووی جۆراوجۆر ساز دەکەن و پاساو دێننەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، میشل کالاگاسی کارناسی کاروباری ئاسایشی سووریا داکۆکی کرد: ئەمریکا بەدوای چوونە دەرەوە لە عێراق و سووریا نییە. ئەوان بە مەبەستی مانەوە لە عێراق و سووریا بیانووی جۆراوجۆر ساز دەکەن و پاساو دێننەوە.

ئەو وتیشی: مەبەستی ئەمریکا لە مانەوە لە سووریا ڕوون و ئاشکرایە، تاڵانی سەرچاوە نەوتییەکان و پشتیوانی لە هێزە دیموکراتیکە کوردەکان لە مەبەستەکانی ئەمریکایە.

کالاگاسی وێڕای ئاماژە بەوەی کە بیانووی ئەمریکییەکان بۆ مانەوە لەم وڵاتانە، بەرەنگاری لە گەڵ داعشە، ڕایگەیاند: ئەمە لە حاڵێک دایە کە داعش لەم وڵاتانە شکستی هێناوە و تەنیا پاشماوەکانی بە شێوەی نهێنی چالاکی دەکەن.

شیاوی ئاماژەیە سەرەڕای پەسند کردنی گەڵاڵەی دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عێراق لە ساڵی ١٣٩٨ لە لایەن نوێنەرانی پارلەمانی عێراقەوە، بەرپرسانی ئەم وڵاتە هیچ هەنگاوێکیان بۆ بە جێ هێشتنی ئەم وڵاتە هەڵنەگرتووە.

پێشتر ئەبوو ئالا ئەلوەلایی، سکرتێری گشتیی کەتایبی سەیدوشوهەدای عێراق وتبووی: بوونی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق یاسایی نییە. فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا بەردوام بە سەر ئاسمانی ئەم وڵاتەدا دەفڕن و زایۆنیستەکانیش کەڵک لەم دۆخە وەردەگرن.

News Code 40652

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha