بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە یەک مانگی ڕابردوو ڕاپۆرتگەلێک سەبارەت بە بەرز بوونەوەی هێرشەکانی داعش بەتایبەتی لە ناوچە نەوتییەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکانی سووریا بڵاو بووەتەوە. بە گوێرەی هەندێک لە ڕاپۆرتەکان، داعش لە بازرگانانی نەوتی ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان باج وەردەگرێت.
بەرپرسی گۆڤاری لێزانی بواری نەوت و گاز بە ناوی ئۆیل پرایس لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا لە گۆڕانکارییەکی نوێ لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکان هەواڵی داوە.
بە گوێرەی پاگەندەی ئەو گۆڤارە، هێزە ئەمریکییەکان کە بە بیانووی ڕێگری لە کۆنترۆڵی داعش بەسەر کێڵگە نەوتییەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکانی سووریا 900 سەربازنی خۆیی هێشتا لە سووریا هێشتووەتەوە، چی دیکە لە کێڵگە نەوتییەکان پارێزوانی ناکات.
ئۆیل پرایس هەروەها پاگەندەی کردووە کە داعش لە کردەوەدا خەریکی وەرگرتنی بەشێک لە داهاتە نەوتییەکانی کێڵگە نەوتییەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکانی سووریایە. ئەو ڕووداوە دوای هێرشە بەربڵاوەکانی داعش بەسەر ئەو کێڵگە نەوتیانە ڕووی داوە کە لە کۆتاییدا توانیویە سەدا 20 ی داهاتی نەوتی کێڵگەکان وەربگرێت.
هێزە کورد عەرەبەکانیش ڕێگایەک جگە لە قبووڵ کردنی ئەو گۆڕانکاریەیان نییە.
Your Comment