مەسعوود بارزانی و فالح فەیاز لەسەر پێکهێنانی حکومەت گفتوگۆیان کرد

دوای سەفەری شاندی دانوستانکاری ڕەوتی سەدر، سەرۆکی حەشدی شەعبی سەفەری هەولێری کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی کورد سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فالح فەیاز سەرۆکی حەشدی شەعبی کە سەفەری هەولێری کردووە، دیدارێکی لەگەڵ مەسعوود بارزانی ڕێبەری پارتی دیمۆکرات ئەنجام دا.

دوو لایەنەکەنە لە ئەو دیدارەدا دۆخی سیاسی عێراقی دوای هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی پەرلەمانیان تاوتوێ کرد.

بارزانی و فەیاز سەبارەت بە هەوڵی پارت و لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ بەڕێوەچوونی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی نوێی عێراق گفتوگۆیان کرد و لەسەر پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئەو وڵاتە باسیان کرد.

پێشتریش شاندێک لەلایەن ڕەوتی سەدرەوە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی پارتی سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق سەفەری هەولێریان کرد و سوو لایەنەکە دوای دیدارەکان ڕایانگەیاند کە سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی لێک نزیکن.

News Code 40614

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =