دوو هەزار هێرشی ئاسمانی و ٣٦٧ هێرشی کیمیایی ئەرتەشی تورکیا بۆ کوردستانی عێراق

پەکەکە لە راپۆرتی ساڵی ٢٠٢١ لە شەڕی کوردستانی عێراق نێوان پەکەکە و هێزە سەربازییەکانی تورکیا ڕاگەیندراوە: ساڵی پێشوو ئەرتەشی تورکیا زیاتر لە ٢ هەزار جار هێرشی کردۆتە سەر کوردستانی عێراق.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پێی راگەیندراوی بنکەی فەرماندەیی ناوەندی پەکەکە، تورکیا لە ساڵی ٢٠٢١ زیاتر لە ٢ هەزار هێرشی ئاسمانی و ٣٦٧ هێرشی کیمیایی لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆی بەڕێوە بردووە کە بە هۆی ئەوە ٨٦١ هێزی سەربازی تورکیا و ٢٩٨ کەس لە ئەندامانی هەپەگەش گیانیان لە دەست داوە.

بە پێی ئەم راپۆرتە، تورکیا لە ساڵی ٢٠٢١، دوو هەزار و ٢٤ هێرشی ئاسمانی، ٤٢٦ هێرشی تۆپخانەیی و ٣٦٧ هێرشی کیمیایی ئەنجام داوە.

لەم راپۆرتەدا نووسراوە تورکیا پاش شکست هێنان لە ئۆپەراسیۆنی گاڕە لە هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاو لەم ناوچە بەڕێوە ببات

News Code 40542

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha