AP ١٤٠٠ بەفرانبار ٩ ٠٩:٥٦

وتەبێژی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق بۆ مێهر:

ئەمریکا ئەبێ تێچووی قورسی نەچوونە دەرەوە لە عێراق بدات

ئەمریکا ئەبێ تێچووی قورسی نەچوونە دەرەوە لە عێراق بدات

محەمەد موحیی وتەبێژی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێڕاق وتی: ئەمریکا بە نەچوونە دەرەوە لە عێراق، ورەی گەلی عێراقی دەخاتە ژێر پێ و ئەبێ تێچووی قورسی ئەوەش بدات.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: 31 دیسەمبەر کۆتایی مۆڵەتی ئەمریکا بۆ بردنە دەرەوەی هێزەکانی خۆی لە خاکی عێراقە. بە پێی ئەوەی کە پێشتر حکومەتی بەغدا ڕایگەیاندبوو لایەنە ئەمریکی و عێراقییەکان لەسەر چوونە دەرەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق تا ڕۆژی 31 ی دیسەمبەری ئەمساڵی زایینی ڕێککەوتبوون.

بەم حاڵەوە، بەڵگەکان نیشانی دەدات کە ئەمریکا بە هیچ شێوەیەک نایەوێت لە خاکی عێراق بچێتە دەرەوە. لە حاڵێکدا کە تەنیا ڕۆژێکی ماوە بە بەڕێوەبردنی بەڵێنی ئەمریکییەکان بۆ چوونە دەرەوە لە خاکی عێراق، فەرماندە باڵاکانی ئەمریکا ڕاشکاوانە دانیان پێداناوە کە نایانەوێت لە عێراق بچنە دەرەوە.

لەلایەکی ترەوە، ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە چوونەدەرەوە لە عێراق بەس بۆ هێزە ڕەزمییەکانی دەبێت و نزیک بە 2500 سەربازی ئەمریکی بۆ ئەنجامی ڕاسپاردەی ڕاوێژکاری و پشتیوانی هەواڵگری لە عێراق دەمێننەوە. هەموو هەواڵەکان باس لە ئەوە دەکات کە هێزەکانی ئەمریکا تەنانەت لە بنکەی عەین ئەسەد لە ئەنبار و حەریر لە هولێر نەچوونەتە دەرەوە. هێزە ڕەزمییەکانی ئەمریکا تا ئێستا لە خاکی عێراقدان و ئەو وڵاتەیان بەجێ نەهێشتووە. ئەمریکا بۆ نائەمن کردنی عێراق هەوڵ دەدات چونکوو گەورەترین براوەی ئەو نائەمنییەیە و گەلی عێراق هێشتا گەورەترین دۆڕاوی ئەو گۆڕانکارییەیە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر بۆ تاوتوێ کردنی ئەو گۆڕانکارییە، لەگەل محەمەد موحیی وتەبێژی کەتیبەکانی حزبوڵڵا گفتوگۆی کردووە کە لە خوارەوە دێت:

لێکدانەوەی ئێوە لە هەواڵەکان لەسەر چوونە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکا لە عێراق چییە؟

تا ئێستا چوونە دەرەوەی هیچ یەکە لە هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕانەگەیێندراوە و پشت ڕاست نەکراوەتەوە بەڵکوو ڕاسپاردەیان لە ڕەزمییەوە بۆ پەروەردەیی و ڕاوێژکاری گۆڕدراوە و ئەوەش دەوردانەوەی ئاشکرای پەسەندکراوی پەرلەمانە. ئێمە دڵنیاین کە ئەمریکا نایەوێت لە عێراق بچێتە دەرەوە و بۆ ئەوەش بیانووی زۆر بە ناوی جیاوازەوە دەهێنێتەوە و ئەوەش کێشەیەک لە بەردەم ورە و خواست گەلی عێراقە کە ئەبێ ئەمریکا تێچووەکەی بدات.

بۆچی ئەمریکا هێزەکانی ناباتە دەرەوە و بۆ مانەوەی بەشێک لە هێزەکانی ناوی جۆراوجۆر دادەتاشێت؟

ئەمریکا ئامنجگەلێکی هەیە کە لە ڕێگای بوونی سەربازییەوە لە عێراق و سووریا دەیەوێت بیهێنێتە دی. ئەوانە بریتین لە تۆکمە کردنەوەی زاڵ بوون و دزە لە عێراق، زاڵ بوون بە سەر بڕیاری سیاسی و ئەمنیەتی عێراق، سەپاندنی بەرنامەی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بە سەر بەغدا، بەرەوڕوو بوونەوەی گرووپەکانی بەرخۆدان، بچڕانی ڕێگا ستراتیژییەکانی نێوان ئێران، عێراق، سووریا و لوبنان و بچڕانی پێوەندی نێوان بەرەی بەرخۆدان بۆ دەستەبەر کردنی ئاسایشی ئیسرائیل.

بۆچی ئەمریکا تا ئێستا هیچ یەکە لە کێشەکانی هاووڵاتیانی عێراق کە لە ساڵی 2003 ەوە تا ئێستا هەیانە ، چارەسەر نەکردووە؟

ئەمریکا عێراقی داگیر و وێران کرد. ملیۆنان عێراقیی ئاوارە کرد تا وڵات دابەش بکات. ئەوە ئەمریکا بوو کە گرووپە تیرۆریستییەکانی ئەلقاعیدە و داعشی چێ کرد تا عێارق لاواز بمێنێتەوە. ئەمریکا هیچ کات لە بیری ئاوەدان کردنەوە و بەهێز کردنەوەی لایەنی ئەمنیەتی و ئابووری عێراق نەبووە. ئەوان هیچ خزمەتێکیان بە گەلی عێراق نەکردووە و پلانێکیان بۆ ئەوە نەبووە.

News ID 40536

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha